|
له هه‌موو فیلمه‌كانمدا به‌هه‌مان شێوه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بیرۆكه‌م لا دروست ده‌بێت، بێگومان هه‌موو بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌ش به یه‌كجار دروست نابێت. سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پارچه پارچه دروست ده‌بن. له سه‌ره‌تادا هه‌رگیز نازانیت ئه‌و بیرۆكانه چی دروست ده‌كه‌ن. دروستبوونی بیرۆكه‌ی زیاتر واته گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری چیرۆكه‌كه. پاشان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ورده‌ورده سیماكانی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌ناسیته‌وه تا له‌كۆتاییدا به‌ته‌واوی ده‌یناسیته‌وه. ئه‌و كاته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ست ده‌كه‌یت به‌نووسینی سیناریۆ. سه‌ره‌تا ده‌بێت بیرۆكه‌كان راو بكه‌یت، پاشان بیان نووسیته‌وه. ئه‌وه‌تا ئێستا زیندووه‌و دڵی لێده‌دات له به‌رده‌متدا. من بیرۆكه‌م لا دروست ده‌بێت‌و له‌شێوه‌ی دیمه‌نێكدا ده‌ینووسمه‌وه، پاشان وێنه‌ی ده‌گرم. جاری دووه‌م بیرۆكه‌م لا دروست ده‌بێت، له‌شێوه‌یه‌ی دیمه‌نێكی دیكه‌دا ده‌ینووسمه‌وه‌و پاشان وێنه‌ی ئه‌ویش ده‌گرم. زۆربه‌ی جاریش نازانم چۆن په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌م دوو دیمه‌نه‌دا دروست ده‌بێت. پاش ئه‌وه بیرۆكه‌ی سێیه‌مم لا دروست ده‌بێت، له‌گه‌لا ئه‌وه‌شدا هێشتا نازانم چۆن هه‌رسێ دیمه‌نه‌كه پێكه‌وه رێكده‌خرێن‌و پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. پاشتر بیرۆكه‌ی زیاتر‌و زیاترم لادروست ده‌بێت. ئه‌و كاته ورده ورده تێده‌گه‌م‌و ده‌زانم چۆن ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان شتێك‌و شتێكی دیكه‌دا دروست بكه‌م.
زیاتر...
|