ئاژانسه‌كان، ئاوێنه: میرحوسوێن موسه‌وی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی ریفۆڕمخوازی ئێران له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای به‌لوچستان رایگه‌یاندووه" نابێ له روانگه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه سه‌یری ئه‌م جۆره رووداوانه بكرێت، به‌ڵكوو بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌م تاوانه ده‌بێ له ناو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا په‌ره به دادپه‌روه‌ری‌و گه‌شه‌پێدان بدرێت‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان بێبه‌ری نه‌كرێن"
سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری ئێران‌و سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی ریفۆڕمخوازی ئه‌و وڵاته له درێژه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه" له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دروشمی چاكسازی كردن له جیهاندا هه‌ڵبگرێت، پێویسته له گه‌ڵ كورد‌و به‌لوچ‌و عه‌ره‌ب‌و توركی وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ بكات‌و له بنج‌و بنه‌وانی كێشه‌كانیان بكۆڵێته‌وه‌و به هاوكاریی ئه‌وان كه‌شوهه‌وایه‌كی مرۆڤانه‌تر‌و داپه‌روه‌رانه‌تر بخوڵقێنێت"
میر حوسێن موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه" وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه به 70 ملیۆن هاووڵاتیه‌وه خاوه‌ن شارستانیه‌تێكی دێرینه، ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌و 70 ملیۆن كه‌سه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت نه‌ك به درۆ‌و ده‌له‌سه‌و زۆردارییه‌كانی تاقمێكی چه‌ند كه‌سی".
|