به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستی تاك لایه‌نه‌ی په‌كه‌كه‌و كرده‌ی سه‌ربازی به‌رده‌وامی سوپای توركیا له 13ی نیسانی رابردووه‌وه تا رۆژی شكاندنی ئاگربه‌ست له 1ی حوزه‌یراندا، سوپای توركیا 130 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی كوشتووه‌و موراد قه‌ریلان سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می مه‌یدانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند ئاماده‌ن له‌ژێر چاودێری UN چه‌ك دابنێن.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز به(رووداونێت)ی راگه‌یاند "چه‌ندین هۆكار پاڵنه‌ربوون بۆ شكاندنی ئاگربه‌ست، یه‌ك له‌وانه شه‌هیدكردنی 130 گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌كاتی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن هێرشه‌كانی سوپای تورك، هه‌روه‌ها به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئاگاداری‌و داواكاری په‌كه‌كه له‌لایه‌ن توركیا بۆ وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌و رانه‌گرتنی گوشار له‌سه‌ر ژن‌و منداڵ‌و پیاو و قڕكردنی كوردان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركردنیان، بۆیه ئێمه‌ش به‌ناچاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕمان راگه‌یانده‌وه".
ده‌نیز گوتی "ئه‌م بڕیاره‌مان له‌دوای وه‌رگرتنی پرس‌و رای گشتی بوو، له‌گه‌ڵ رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نووسانی كورد گه‌یشتینه ئه‌و رایه‌ی كه په‌كه‌كه وه‌ڵامی توركیا بداته‌وه به‌شه‌ڕ، هه‌روه‌ها داوامان له توركیا كرد رێگه‌ی گفتوگۆی دیموكراسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامی به‌دژایه‌تی كورد ده‌دا".
ده‌نیز گوتیشی "توركیا په‌كه‌كه‌ی ناچار كرد ده‌ست به‌شه‌ڕ بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئێمه شه‌ڕخواز نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كێشه‌ی كورد به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ‌و ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا‌و ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه له‌و كاته‌دا گوتی "بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له 1ی حوزه‌یراندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه بۆ وڵاتی توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك دیاریكراو نه‌بوو له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵكو توركیا ئه‌و بانگهێشته‌ی به‌ده‌رفه‌تێك زانی بۆ دروستكردنی سیناریۆیه‌ك، چونكه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دواین ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ وڵاتی توركیا، مه‌به‌ستیش لێی دروستكردنی دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی بوو له‌نێوان كوردان".
ده‌نیز له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ناوی ئه‌و 248 سه‌ركرده سیاسی‌و سه‌ربازییه‌ی په‌كه‌كه، كه له‌لایه‌ن توركیاوه داوه‌ته ئه‌مه‌ریكاو عێراق بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان، گوتی "توركیا ناخوازێت كورد مافی خۆی به‌ده‌ست بێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته كار بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌و بێئیراده‌كرنی گه‌لی كورد، ئێستا توركیا تووشی قه‌یرانێكی سیاسی بووه‌و هانا بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌بات، له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌منیه‌تی نێوانیان ئالوگۆڕ بكه‌ن، توركیا له دژی تاڵیبان‌و ناتۆش له دژی كوردان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه داوای له ئه‌مه‌ریكاو عێراق كردووه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
زیاتر گوتی "هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا بۆ دروستكردنی گوشار له‌سه‌ر په‌كه‌كه، به‌سیاسه‌تێكی پووچ له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین".
له‌لایه‌كی تره‌وه موراد قه‌ریلان سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می مه‌یدانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند ئاماده‌ن له‌ژێر چاودێری UN چه‌ك دابنێن.
قه‌ره‌یلان گوتی په‌كه‌كه ئاماده‌یه به‌مه‌رج‌و له‌ژێر UN كۆتایی به‌بیست ساڵ له خه‌باتی چه‌كداری بینێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "ئه‌گه‌ر توركیا دان به‌ئاگربه‌ستدا بنێت، ئه‌وا ئاماده‌ین له‌ژێر چاودێری UN چه‌ك دابنێین".
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی قه‌ره‌یلان راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها رێگه‌دانه به‌چالاكی سیاسی له باكووری كوردستان.
مه‌رجێكی دیكه‌ی په‌كه‌كه بۆ دانانی چه‌ك، دابینكردنی ئازادی زیاتری به‌كارهێنانی زمانی دایكه له‌لایه‌ن كوردان.
قه‌ره‌یلان دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و مه‌رجانه قبووڵ نه‌كات، ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن