بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، چالاكی به‌ندكراوی مافی مرۆڤی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه ناوبراو له‌وانه‌یه بۆ جاری سێهه‌م تووشی سه‌كته بووبێت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ره‌وانیوز نیرََدراوه هاتووه: "به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان بار‌ودۆخی ته‌ندرووستیی محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند كه پێش چه‌ند رۆژێك به‌هۆی بێهوشییه‌وه بۆ ده‌رمانگای زیندانی ئێوین گوازترابوه‌وه باش نیه. خوێنی په‌ستانی كردووه و جه‌سته‌و ئاخافتنی تێك چووه، له‌وانه‌شه تووشی سه‌كته‌ی مێشك بووبێت. كه‌بوودوه‌ند سه‌رگێژه‌و ئازاری مێشكیی و ده‌روونی هه‌یه‌و هه‌سته‌كانی تێك چوون."
دوابه‌دوای ئه‌م راگه‌یندراوه‌دا هاوسه‌ري موحةمةد سديق كه‌بوودوه‌ند له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی روزئانلاین نیگه‌رانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بار‌ودۆخی ته‌ندرووستی كه‌بوودوه‌ند كردووه و داواشی له به‌رپرسان كردووه كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه نه‌سرین ستووده پارێزه‌ری ناوبراو بۆ هه‌مان ماڵپه‌ڕ وتوویه‌تی كه ته‌ندرووستی كه‌بوودوه‌ند له مه‌ترسیدایه و به‌پریایه‌تی گیانی كه‌بوودوه‌ند له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی ده‌زگای داده‌وری و به‌رپرسانی زیندانی ئیوین دایه.
رێكخراوی به‌رنگاری مافی مرۆڤی كوردستان پێشتر بلاویكردبوه‌وه كه بنه‌ماڵه‌ی كه‌بوودوه‌ند له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی تێلفۆنی یه‌كێك له هاوبه‌نده‌كانییه‌وه له بێهۆشی و گوازتنه‌وه‌ی كه‌بوودوه‌ند ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاكه‌ی مافی مرۆڤ داوایان له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه سه‌باره‌ت به بار‌ودۆخی كه‌بوودوه‌ند بێنه ده‌نگ نه‌بن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.