«موراد قەرەیلان» سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان دهڵێت «هەر هێزێکی هەرێمی بەشداریی سیاسەتەکانی تورکیا بکات بۆ لەناوبردنی PKK، PKKش دەتووانێ لەبەرژەوەندییە ئابورییەکانیان بدات».
قهرهیلان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ رۆژنامهی ئاوێنه رایگهیاند كه لهڕێگهی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتهكانی هێڵی كهركوكو جهیهانی توركییهوه لەشاری ماردینی باکوری کوردستان، PKK ویستی ئەو پەیامە بداتە هەر هێزێکی نێودەوڵەتیو هەرێمی، كه ئەگەر ئەوان دژی PKK بەشداریی هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بکەن، ئەوا ئەوانیش دەتوانن لەبەرژەوەندییە ئــابورییەکــانیان بدەن. قەرەیلان وتی «ئەوە وەکو پەیامێکە».
قهرهیلان ئاماژهی بهوهكرد كه تورکیا بەهاوکاری ئەمریکاو هێزی نێودەوڵەتیی دیکەو فشارخستنە سەر عێراقو هەرێمی کوردستان، پیلانێکی سەربازیی ترسناکی داڕشتووە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەو هەووڵدان بۆ کۆتاییهێنان بەPKKو وتی «ئەو پیلانانە شکست دههێنن، چونكه PKK لەوە بەهێزترە کە بەو جۆرە پیلانانە کۆتایی پێبێت. تورکیا تا PKK بەموخاتب نەگرێو چارەسەریی ئاشتییانەو دیموکراتییانە قبوڵنەکات، ناتوانێ هیچ بکات».