rawa

ژماره‌ی خوێنه‌ر:  449         
ئه‌بوبه‌كری موده‌رسی: هه‌ڵوێستی حدك هه‌ڵوێستێكی نه‌گونجا و ناته‌ندروسته‌ كه‌ پشتگیری به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ڕوبیان كردوه‌

ره‌وانیوز


01:37:25/05/2009


ئه‌بوبه‌كری موده‌رسی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران رایگه‌یاند ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێران وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ ته‌نها پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ بۆ رژیم، به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دژی ئه‌و خه‌باته‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ 30 ساڵه‌ ده‌یكه‌ین.
ئه‌بوبه‌كری مودره‌یسی له‌ لێدوانێكیدا بۆ رووداو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی حیزبی دیموكراتی كوردستان كه‌ پشتگیری به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ڕوبیان كردوه‌ ده‌ڵێ‌: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دیموكرات، هه‌ڵوێستێكی نه‌گونجاو ناته‌ندروست بوو.
هه‌ر له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده‌ له‌ لێدوانێكی بۆ رووداو ده‌ڵێ‌: به‌رنامه‌ هه‌شت خاڵه‌كه‌ی كه‌ڕوبی كه‌ تێیدا باسی مافی كه‌مینه‌كانی تێدا كردوه‌، هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ڕوبی ده‌یڵێت خۆی ئیعترافێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ واقیعیه‌تێك له‌ كۆمه‌ڵگای ئێراندا هه‌یه‌ و دانپێدانانێكی ئاشكرایه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌ و ئایین و ئایینزایانه‌ی له‌ ئێراندا هه‌ن.
جێگه‌ی باسه‌ تا ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كردوه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ سازمانی خه‌باتی كوردستان ئێران و رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران(كۆمه‌ڵه‌) و پارتی ئازادی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان كردوه‌ و تا ئێستا حیزبی دیموكراتی كوردستان كه‌ خالیدی عه‌زیزی كه‌سی یه‌كه‌میه‌تی هه‌ڵوێستی روونی خۆی رانه‌گه‌یاندوه‌.

 
بۆچونه‌کان
 
farhad
دڵنیام کاک ئه‌بووبه‌کر زۆر له‌ مه‌لا عه‌وڵا عاقڵتره‌ و قسه‌که‌ی ڕاسته‌ حیزبی دیموکڕات هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک ده‌سته‌ گوڵێک به‌ ئاو ده‌دات
saman
حیزبی دیموکرات به‌ ئه‌و کاره‌ سابیتی کرد که‌ سه‌ری لی شیواوه‌ وه‌ ده‌یهه‌ویت به‌ ئه‌م کاره‌ مه‌شروعیت بداته‌ رژیمی ئیران. به‌ داخه‌وه‌م بۆ حیزبی دیموکرات
karwan
حیزبی دیموکراته‌ ئیتر هه‌ر ئه‌مه‌ی لی چاوه‌روانی ده‌کرا. ده‌بێت ئه‌گه‌ر که‌رروبی ئینتخاب کرا هه‌ڵوێستی چه‌ بێت.
که ژال سامره ند
خه لکی ئیران چلون هیوایان به ئاوها حیزبیک بیت که به به لینی ئاوها دروینه فریوو ده خوات سبه ی روژی رزگاری چلون ده یانهه ویت ئیدیعا بکه ن بو به ریوه بردنی کومه لگای کوردستان
زانیار
حیزبی دیموکرات له م 30 ساله ی رابردوو بیجگه له قسه ی ...... زل زل کردن و تروری که سایه تی ریبه رانی حیزبه کانی دیکه و نه یارانی خوی له ناو ی حیزبه که ی خوی دا و په ره پی دان به فه رهه نگی کون و دواکه وتووانه ناوچه گه رایی و کوردوستان به مولکی خو زانیین تومار کردنی شانازه کانی خه لکی کوردوستان له خوپیشاندانه کانی خه لک له دژی رژیم به ناوی خویان و تومار کردنی شه هیدانی حیزبه کانی دیکه به تایبه ت کومه له به ناوی شه هیدی خویان و هه ر وها ئه و که سانه ی وا بی تاوان بوون و سه ر به هیچ لایه نی دیکه نه بوون و له سه ر ئینترنت بیکه ن به شه هیدی خویان چی دیکه ی کردووه و چی ده زانی تا ئه م کاره ی ئه مروی کاریکی ره خنه گه رانه بیت. حدک زور گله یی له سه ریان نیه و کردوه کانی ئه وان له 30 سالی رابردوو دا نیشانی داوه ره خنه گرتن له هه لویست و سیاسه ته کانی خو ماندوو کردنه. ته نیا له مالپه ره که ی خویان((بو روژهه لات)) دیفاع له م کاره ی ئه وان کراوه و له به شی بوچوونی خوینه ران ئه م مالپه ره خویان به ناوی خه لک تاریفی حویان و ئه م هه لویسته ئه دن و بوچوونه واقی یه کانی خوینه ران که رخنه یان له سه ر حدک ببیت سانسور ده که ن.
ماردين
بة داخةوةم بؤ حيزبي ديموكراتي كوردستان كة خؤي بة ساحيَوي ميذوويةكي كؤن دةزانيت و لة وةهل ساتة وةختيَكدا وةها هةلَويَستيَك دةطريَت.
kawa
راسته کاریکی نادروسته هه رچند سالیک حزبی دمکرات کاره ساتیک دخولقینی خلکی شارزاوروشنفکری کوردستانیش کارکیان پی جوان نه بووه هیوادارین حدک به خویی دابچیته وه
فه رمان
ِمنبش دةليَم "حیزبی دیموکرات له م 30 ساله ی رابردوو بیجگه له قسه ی ...... زل زل کردن"

بۆچونی خۆت بنوسه‌
ناو
ئمه‌یڵ
بۆچون
زیاتر...
"به‌ جل و به‌رگی كوردییه‌وه‌ بڕۆنه‌ قوتابخانه‌كان"
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی چوار حیزب و رێكخراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ زمانی دایك
تا دوای 22 رێبه‌ندان هاتوچۆ لێیان قه‌ده‌غه‌ كرا
ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ كاسبكاراني ناوچه‌ی مه‌ریوان
له‌چاره‌نوسی هیچ زانیاریه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌
زیندانیه‌كی سیاسی كوردی مه‌حكوم به‌ ئیعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌
له‌یلا زانا: ئاشتی له‌ توركیه‌ به‌ مانای سه‌ركوتی كورده‌
له‌سه‌روبه‌ندی 22ی ریبه‌نداندا خوێندكارانی كورد له‌ زیندانی ئێڤین ئازادكران
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بانگه‌واز بۆ پشتوانی له‌ كاوه‌ كرماشانی ده‌كات
یاداشتنامه‌ی‌ كۆنفڕانسی كورد راگه‌یه‌نرا
"به‌ هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی 22 رێبه‌ندان"
سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێتی شاری كرماشان بڕا
"ئۆجه‌لان بگوازرێته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوماڵ‌"
په‌كه‌كه‌ یاداشتینامه‌یه‌كی‌‌ پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی توركیا كرد
خه‌به‌ر نامه‌ی ئه‌میر كه‌بیریش هه‌ك كرا