rawa

ژماره‌ی خوێنه‌ر:  379         
له‌ ساڵیادی‌ ره‌وانیوزدا قسه‌یه‌ك بۆ وتن

سۆران پالاَنی‌


07:37:25/04/2010


22 نیسان"112" ساڵ له‌مه‌وبه‌ر  كه‌  ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی‌ كوردیه‌ به‌ ناوی‌ كوردستان ،له‌ هه‌مانكاتدا ماڵپه‌ری‌" ره‌وانیوز "له‌و رۆژه‌دا  ده‌ستی‌ به‌ كار كرد و به‌مه‌ش  ساڵێك به‌ سه‌ر ته‌مه‌نی‌ دا تێپه‌ری‌.
رێك ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌و رۆژه‌ گه‌وره‌و مه‌زنه‌دا كۆمه‌ڵێك هاورێ‌ و هاوكاری‌ رۆژنامه‌نووس دوای‌  چه‌ندین كۆبوونوه‌و سی‌ َ مانگ كاركردن توانیمان پرۆژه‌ی‌ ماڵپه‌رێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌ له‌ ژێر ناوی‌ ره‌وانیوز ده‌ست پێبكه‌ین و له‌و رێگایه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ ده‌ستمان بێت له‌ خزمه‌ت كردن به‌ تاكی‌ كوردو رێره‌وی‌ كاروانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ و میدیا ی‌ كوردی‌ درێغی‌ نه‌كه‌ین.
ره‌وانیوز هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ست به‌ كاریوونیه‌وه‌ وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوی‌ خۆیدا به‌لاَوی‌ كردووه‌وه‌ خۆی‌ به‌ سایتێكی‌ سه‌ربه‌خۆو پابه‌ند به‌ ئه‌خلاق و پرینسیپه‌كانی‌  دنیای‌ رۆژنامه‌ نووسی‌ ئازاده‌وه‌ ناساند، ئیستاش كه‌ یه‌ك ساڵ به‌ سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێده‌په‌رێ‌ له‌ سه‌ر به‌ڵێن و ناساندنی‌ خۆی‌ سووره‌و كاره‌كانی‌ ساڵی‌ رابردووشی‌ شاهیدی‌ ئه‌و ناساندنه‌ن.
ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئه‌گه‌ر چی‌ سیاسه‌تێكی‌ كوردستانی‌ هه‌یه‌و روماڵی‌ هه‌واڵ رووداوه‌كانی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستانی‌ كردووه‌، به‌لاَم زیاتر رووی‌ تایبه‌تی‌ له‌ ناوخۆی‌ ئێران و رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان بووه‌ ، به‌لاَم ئه‌مه‌ش نه‌بووه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پارچه‌كانی‌ تر مافیان بخورێ‌ و پشتگوێ بخرێن ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین له‌ یه‌ك ساڵی‌ ته‌مه‌نیی‌ ره‌وانیوز دا هه‌واڵ و چاوپێكه‌وت و به‌ دوا داچوونی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان زۆرترین خوێنه‌ر و مشته‌ریان هه‌بووه‌.
  ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ قسه‌ له‌ سه‌ر كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ماڵپه‌ره‌ له‌ قۆناغێكدا هاته‌ كایه‌وه‌ كه‌ قۆناغی‌ گه‌وره‌ی‌ گۆڕانكاری‌ بوو له‌ ئێران و كوردستان و ئه‌و پارچانه‌ی‌ كه‌ كوردیان  تێدا ده‌ژی‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر چی‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی‌ باش و شانسێكی‌ گه‌وره‌ بوو بۆ ئاشنابوونی‌ زیاتری‌ خوێنه‌ر به‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ی‌ ئێمه‌، به‌لاَم له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌و هه‌موو بێئیمكاناتی‌ و كێشه‌ هونه‌ری‌ و ته‌كنیكی‌ و  تازه‌ییه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ش ئه‌ركێكی‌ قورس بوو كه‌ به‌ راستیش توانیمان به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی‌ هه‌موو لا تێیدا سه‌ركه‌وین.
بۆ نموونه‌ ماڵپه‌ری‌ ره‌وانیوز كه‌ دوو به‌شی‌ فارسی‌ و كوردی‌ له‌ په‌ڕه‌ی‌ یه‌كه‌میدا  له‌ خۆ ده‌گرێت   له‌دوای‌ هه‌ڵبژادنه‌كانی‌ خولی‌ ده‌هه‌می‌ سه‌رۆك كۆماری‌  له‌ ئێران و ئه‌و بارودۆخه‌ ناره‌زایه‌تیه‌ گه‌وره‌ كه‌ هاته‌ كایه‌وه‌ هه‌واڵه‌كانی‌ توانی‌  سه‌ره‌نجی‌ زۆرترین  خوێنه‌ر بۆ لای‌ خۆی‌ رابكێشی‌ َو ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌والاَنه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ زۆر ماڵپه‌ری‌  پر خوێنه‌ری‌ فارسی‌ زماندا به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ره‌وانیوز به‌لاَو كرایه‌وه‌، خوێنه‌ری‌ زۆرو موشته‌ری‌ به‌رده‌وام و كاریگه‌ری‌ ره‌وانیوز "ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێی‌ كرا بێت " بووه‌ هۆی‌ تووره‌بوون و هه‌ڵچوونی‌ دوژمنانی‌ میدیای‌ ئازادو بیرو را جیاواز  هه‌ر بۆیه‌ش له‌ رۆژی‌ خوێندكاری‌ له‌ ئێراندا سایتی‌ ره‌وانیوز  هێرشی‌ كرایه‌ سه‌ر و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ناوخۆ له‌ بێده‌سه‌لاَتیدا فیلته‌ر یان كرد. 
ره‌وانیوز وه‌ك كه‌ له‌ ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ ره‌وایه‌تی‌ له‌ هه‌واڵ و زانیاریه‌كاندا كرده‌ بنه‌مای‌ كار، دوور گرتن له‌ هه‌واڵی‌ بێ بنه‌ماو شه‌ڕكردن و جنێو دانی‌ به‌ بزوتنه‌وی‌ كوردایه‌تی‌ له‌ رۆژهه‌لاَت و پارچه‌كانی‌ تر، كه‌سایه‌تیه‌كان ، ..... نه‌كرده‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ وه‌ك ره‌خنه‌گرتنیشی‌ لێیان نه‌كرد به‌ كوفر ، ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ ده‌ستمان هاتبێت ئه‌وه‌ی‌ هه‌مانبووه‌ به‌ لێدوان و دواندنی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران و پارچه‌كانی‌ تر به‌لاَو مانكرده‌وه‌، به‌مه‌ش توانیمان له‌ ره‌وتی‌ بزوتنه‌وی‌ كوردایه‌تیدا هه‌م به‌شدار بین و هه‌م خۆمان به‌رامبه‌ر مێژووی‌ ئه‌خلاق و پرینسیپه‌كانی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ و ئازاد و په‌یامه‌كه‌ی‌ له‌كه‌دار نه‌كه‌ین.
ره‌وانیوز ئه‌گه‌ر چی‌ شانازی‌ به‌ ته‌مه‌نی‌ یه‌ك ساڵه‌ی‌ كاركردنیه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ‌ كه‌ بێ‌ كه‌م و كورتی‌ نه‌بووه‌ ، به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ كه‌م و كوری‌ و هه‌ڵه‌ش به‌ سه‌رماندا تێپه‌ریووه‌ و به‌لاَم ئه‌وی‌ كه‌ هه‌ڵه‌ بووه‌ داوای‌ لێبووردنمان كردووه‌و ئه‌وه‌ش كه‌م و كوری‌ بووه‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ر كردنیمان داوه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر چی‌ زۆر جارێك له‌ راستیدا ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ پێوه‌ندی‌ به‌ كێشه‌ی‌  هونه‌ری‌ و فه‌نیه‌وه‌ هه‌بێت له‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ئێمه‌دا نه‌بووه‌و كاتی‌ ویستووه‌ تا بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر رێره‌وی‌ ئه‌سڵی‌ خۆی‌ و كێشه‌كان چاره‌ سه‌ر ببن ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چی‌ نه‌بوونی‌  سه‌ر چاوه‌ی‌ مادی‌ له‌و دوو بواره‌دا به‌شكی‌ شێری‌ به‌ ركه‌وتووه‌.
له‌ ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی‌ كوردی‌ و یه‌كساڵه‌ی‌ ره‌وانیوزدا رێزو سلاَوی‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ كورد ده‌نێرم كه‌ قه‌له‌مه‌كه‌یان به‌رده‌وام له‌ تێكۆشاندایه‌، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ هاوكاری‌ ره‌وانیوز و خه‌مخۆری‌ بوون و هه‌ن و به‌ رێگای‌ جۆراوجۆر له‌ به‌ره‌و پێش چوونی‌ ده‌رویان هه‌بووه‌، ده‌ست خۆشی‌ بۆ هاورێی‌ سه‌رنووسه‌رم كاوه‌ قوره‌یشی‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ بێ‌ ره‌وانیوز ناژیم، ماندوونه‌بوونی‌ بۆ موحسین گیان كه‌ له‌ راستیدا راوێژكارێكی‌ سه‌ركه‌وتوو بوو ده‌نا هه‌ڵه‌ی‌ گه‌وره‌مان تووش ده‌بوو، ئافه‌رین بۆ برادۆست ئازیزی‌ ئازیز كه‌ خه‌می‌ دوو پارچه‌ی‌ كوردستان رۆژئاواو باكوری‌ بۆ ره‌وا نیوز له‌ كۆڵ نا، سوپاس بۆ بیلال و فواد كه‌ له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌خته‌وه‌ ره‌وانیوزیان له‌ بیر بوو ، سلاَوێكی‌ گه‌رمیش له‌   چیای‌ ئاگرین و كه‌ژوان كه‌ رۆژنامه‌نووسی‌ نه‌ترسی‌ ناو دڵی‌ دوژمنن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چی‌ كاك محه‌مه‌د محه‌مه‌دی‌ به‌رپرسی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌وروپای‌ ئه‌م ماڵپه‌ره‌ له‌ كاره‌كانیدا دلێره‌و سنور ناناسێ‌   
ئه‌م كاروانه‌ به‌رده‌وامه‌و هاوكاری‌ و ره‌خنه‌و تێبینیه‌كانی‌ ئێوه‌ به‌رده‌وام تری‌ ده‌كات.
سۆران پالاَنی‌ 
خاوه‌ن‌ ئیمتیازی ره‌وانیوز
25/4/210 ئوكراین


ناردن بۆ تۆڕه‌کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان
Share |
بۆچونه‌کان
 
xwenareki hamishaii
slaw v mandu nabun la stafi rawanews ba taybati janabi xawan imtiyaz piroz be saliyadi damazrandi malpari rawanews. , hiwadarm am malpara la sali tazay karkrdnida chalaktr al hamisha bet v ba taybti ziyatr grngi bdat ba hawal v gayndni zanyari, be goman awa la twanay barewabarni am malparada haya ka gashay ziyatr bam malpara bdan. ba hiway bardawam buntan
hadi qobadi
slaw: peshakay damawet saly nwe sitakatan la xotano hamo xwenarany am siata aziza bkam. ba rasty mn xom wak kordeky daneshtoy oropa bardawam la regay am sita twanewma agadarm bm la prsh hatakany kordstany gawra, ba taybat rojhalaty kordstan. away rasty bet hamo aw kasanay ka kar dakan lam sita zor be mando bwana karakanay xwyan raparandwa. ba taybat hawry barezm kak soran palany ka xawn amtyaza, la katekda kak soran xwy sarqaly xwendna la daraway wlat. mn yak dawm la eway barez haya la sity rawanews, awesh zyatr bayx dana ba babaty natawaety. mabastm away zor kar la sar keshay kordstany gawar bkan, bo away zyatr xalky kord ashna bbet ba keshakany kordstany gawra. har piroz bet salwy nwet rawanews. dast xosh bo toesh kak soran palany xwenary hamshay rawa news la daraway wlat hadi qobadi
عوبه ید
سڵاو به راستی من پێم وایه له م ساڵه دا نه تان توانیوه وه کوو رؤژنامه وانانی سه ربه خۆ کار بکه ن و ئه و ئه رکه ی که له سه ر شانی رؤژنامه وانانی سه ربه خۆیه ،به جێی بێنن. له پاشان به ده یان جار ئیمه یلتان بۆ نێردراوه ، به ڵام هیچ وڵامێکتان نه داوه ته وه ؟ئایا خزمه ت کردن به خه ڵک و نیشتمان و که لتووری کورد ئاوا ده بێ؟ شاری مه ریوان . 5د بانه مه ری 2710 کوردی www.obaid.blogfa.com
aghbal
slaw mnish besh be hali xom porozbayi salwegeri am malpere jwanetan le dekem ,berasti malpereki serkewtuwe hiwadardm herdem le peshkewtnda bn .we herweha rezu pizaninm be kargerani rawanews be taybet kak soran palani xoshewist be hiwayey le dahatuda am malpere le gashakrdnda bet...aghbal norway
سیروان پالانی
له گه ل ریزم بۆ هه موو به ریوه به رانی مالپه ری ره وانیوز هیوای سه رکه وتنی زیاترتان بو ئاواته خوازم وه یه که م سالی مالپه ره که تان لی پیروز ئه که م.که هاوده مه له گه ل ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی‌ كوردی‌ و یه‌كساڵه‌ی‌ ره‌وانیوز, رێزو سلاَوی‌ دوباره ی ماندوونه ناسانه تان پیشکه ش ده که م.ده ستخوشی تایبه ت بو کاک سوران وه کاک کاوه وه کاک موحسین وكاك محه‌مه‌د محه‌مه‌دی‌ کاک بیلالی به ریز وه باقی عزیزان هیوای سه رکه وتن و پیشکه وتنتان بو ئاواته خوازم....
kaiwan=kotra barika
slaw.daskhosheki garm arastay barewbarani am malpara dakam,barasti mn bo khom hamishe nwetrin rodawm lam malpara khwendowato,ba taybat rodawakani roji khwendkar,ba hiway sarkawtni sad awanda la dahatoda,har bjin bo galakatan
مەسعوود مەناف
سڵاو کاک سیروان و کاک کاوە و دۆستانی تر کاکە ماندوونەبوونیتان لێدەکەم بە بۆنەی یەکساڵ زەحمەت و تێکۆشان لە بواری مێدیایی ئەلەکترۆنی کوردی دا. بەڕاستیش کە لەم یەکساڵە دا جێگە و پێگەی باشتان کردەوە لەم بوارە دا. ماندوو نەبن و بە هیوایی ئەوە کە ئەم ئەرکە پیرۆزە درێژە پێبدەن... سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ماندوونەبوونیتان لێدەکەم.

بۆچونی خۆت بنوسه‌
ناو
ئمه‌یڵ
بۆچون
زیاتر...
کشتار دسته‌جمعي مردم روستاي قارنا در کردستان ايران
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی فواد:
مه‌ترسه‌ و مۆره‌که‌ت هه‌ڵده
مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه‌
۲۸ مرداد روز یورش به‌کردستان
آزف در فضای مجازی
درباره‌ی عرفان قانعی‌فرد
در باب جوانمردی ططری
کردی ممنوع، خبرگزاری کردی آزاد
احزاب كردستانی و شعار (وه بی كرماشان كوردستان دی چه س؟!!)
وضعیت کبودوند خطرناک است
شاخصهای شووينيسم در ايران